
ڕۆژی 27/7/ 2010 سه‌نته‌ری چالاکی گه‌نجانی سلێمانی ئاهه‌نگێکیان بۆ نمایش‌کردنی چالاکییه‌کانیان به بۆنه‌ی دوانزه‌هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی سه‌نته‌ری چالاکی گه‌نجانی سلێمانی ڕێکخست و ژماره‌یه‌کی زۆری گه‌نجان ئاماده‌ی چالاکییه‌که بوون.

ئاهه‌نگه‌که به کردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌کی شێوه‌کاری ده‌ستیپێکرد و چه‌ندین تابلۆی جوانی له‌خۆگرتبوو که بریتی بوون له کاری گه‌نجانی سوودمه‌ند له سه‌نته‌ره‌که.


پاشان ئاماده‌بووان سه‌ردانی به‌شی ده‌لاکییان کرد که به‌شێکی چالاکی سه‌نته‌ره‌و چه‌ندین گه‌نج تێیدا فێر‌ی قژچاککردن بوون و ئێسته ده‌لاکی بۆته پیشه‌یان و سه‌رتاشن.

چالاکییه‌کی تری ئاهه‌نگه‌که بریتی بوو له چالاکییه‌کی به‌شی وه‌رزش که نمایشێکی تایکواندۆ و کۆنفۆیان له هۆڵ و باخچه‌ی سه‌نته‌ر پێشکه‌شکرد.


به‌شی کۆتایی ئاهه‌نگه‌که بریتی بوو له چالاکی به‌شی موزیکی سه‌نته‌ر که ئاهه‌نگێکی موزیک‌و گۆرانی سه‌رنجڕاکێشیان پێشکه‌ش به ئاماده‌بووان کرد.



