
سه‌نته‌ری چالاکی گه‌نجانی ڕانیه پرۆژه‌ی چالاکی گه‌ڕۆکی له ڕۆژی 2 ی ته‌موزی 2010 ده‌ستپێکرد بۆ گه‌نجانی کوڕ‌و کچی شارۆچکه‌ی ژاراوه.

چالاکییه‌که بریتیه له کردنه‌وه‌ی خولی فێرکردنی هه‌مه‌جۆر له بواره‌کانی فێربوونی زمانی ئنگلیزی و کۆمپیوته‌رو ڕۆشنبیری گشتی.

ئه‌م خولانه ماوه‌ی یه‌ک مانگ ده‌خایه‌نن و 326 گه‌نجی کوڕ‌و کچ به‌شداری خوله‌کان ده‌که‌ن و بڕیاریشه له کۆتایی خوله‌کاندا ئاهه‌نگی دابه‌شکردنی بڕوانامه‌ی به‌شداربوون سازبکرێت.
