
له مانگی ته‌موزدا سه‌نته‌ری چالاكی گه‌نجانی ده‌ربه‌ندیخان به‌بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی وه‌رزی خۆیندن و ده‌ستپێكردنی پشوی هاوینه‌وه وه‌رزێكی نوێ ی له خولی په‌روه‌رده‌یی كرده‌وه.

ئامانجی سه‌ره‌كی خوله‌كان په‌رپێدانی توانا و لێهاتووی و به‌هره جۆربه‌جۆره‌كانی گه‌نجانه.
خوله‌کان بریتین له خولی (زانستی کۆمپیوته‌ر و ئه‌نته‌رنێت، تێنس، موزیک له‌شجوانی ئافره‌تان، شانۆ، تۆپی‌پێ، باسکه، باله و زمانی ئینگلیزی).


شایه‌نی وتنه که زیاتر له 400 گه‌نجی کوڕ و کچ به‌شدارو سوودمه‌ندی خوله‌کان بوون.