
ڕۆژی 7ی ته‌موز، منداڵپارێزی کوردستان به هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی کار‌و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ستیکرد به ئه‌نجامدانی ڕووپێویه‌ک بۆ دیاریکردنی ژماره‌ی منداڵی ئیشکه‌ر له ناو شاره‌کانی (هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆک).

ئامانجی ڕووپێویه‌که جگه له دیاریکردنی قه‌باره و خاسیه‌ته‌کانی منداڵی ئیشکه‌ر له هه‌رێمی کوردستان، هه‌روه‌ها بۆ زانینی کاریگه‌ری و ده‌رئه‌نجامه‌کانی ئه‌و پرۆژانه‌ی منداڵپارێزی کوردستان ئه‌نجامی داون له ساڵی 2007 ه‌وه به هه‌ماهه‌نگی داموده‌زگاکانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به مه‌به‌ستی که‌مکردنه‌وه‌ی منداڵی ئیشکه‌ر.

ئه‌م ڕووپێویه له ڕۆژی 7ی ته‌موز له شاری هه‌ولێر و شاری دهۆک له‌لایه‌ن ئۆفیسی هه‌ولێر و ئۆفیسی دهۆکی منداڵپارێزی کوردستانه‌وه ده‌ستیپێکردو له سلێمانیش له ڕۆژی 11ی ته‌موز له لایه‌ن ئۆفیسی سلێمانی منداڵپارێزی کوردستان/ سێکته‌ری پاراستنی منداڵ ده‌ستیپێکردووه و ماوه‌ی مانگێک ده‌خایه‌نێت.
