
ڕۆژانی 3 بۆ 8 ی ته‌موزی 2010، سه‌نته‌ری گه‌نجانی سلێمانی له ژێر ناوی به‌هێز کردنی که‌سایه‌تی گه‌نج ۆرکشۆپێکی ڕۆشنبیری بۆ خاتوو سۆما ئه‌مین ی تایبه‌تمه‌ند له بواری سایکۆلۆجی و دانیشتووی وڵاتی سوید به‌ڕێوه‌برد.

له‌م ۆرکشۆپه‌دا 40 گه‌نجی کۆڕوکچ به‌شداربوون.

هه‌روه‌ها له ڕۆژی 11ی ته‌موزی 2010، خاتوو سۆما ئه‌مین ۆرکشۆپێکی تری ده‌ستپێکرد بۆ کارمه‌ندانی کازیوه‌کانی منداڵپارێزی کوردستان.

ۆرکشۆپه‌که ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی مامه‌ڵه کردن بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و منداڵانه‌ی که سوودمه‌ندی پرۆژه‌کانی منداڵپارێزی کوردستانن.

شایه‌نی ووتنه که خاتوو سۆما بۆ ماوه‌ی دوو ساڵه وه‌ک خۆبه‌خش وانه و ۆرکشۆپ بۆ گه‌نجانی سوودمه‌ندی سه‌نته‌ره‌کانی گه‌نجان و ستافی منداڵپارێز به‌ڕێوه ده‌بات.