
سه‌نته‌ری چالاکی گه‌نجانی کۆیه، ڕۆژی 5ی ته‌موز خولێکی فێرکردنی چۆنیه‌تی جلوبه‌رگ بڕین و درومانی بۆ 60 کچی سنووری شارۆچکه‌ی کۆیه کرده‌وه.

به‌شداربوانی خوله‌که دابه‌ش بوون بۆ دوو گروپی به‌یانیان و ئێواران و وانه‌کان له‌لایه‌ن مامۆستا ئه‌سمه‌هان خه‌سره‌و ده‌وترێته‌وه.

ئه‌م کۆرسه ڕۆژی 31 ی ته‌موز کۆتایی دێت و بڕوانامه‌ی به‌شداربوون له کۆتایدا ده‌درێته فیرخوازه‌کان.

له‌هه‌مان ڕۆژدا سه‌نته‌ری چالاکی گه‌نجانی کۆیه خولیکی نوێی بۆ فێربوونی ئامێری جۆراوجۆری موزیکی بۆ 30 ی کچ و کوڕ کرده‌وه.

ئه‌م کۆرسه له لایه‌ن مامۆستایانی موزیک به‌ڕیزان (هه‌ژار محمد علی و ڕه‌وه‌ز مه‌ولود) ده‌وترێته‌وه به شێوازی تیۆری و پراکتیکی.
