رۆژی 29ی حوزه‌یران، له هۆڵی سه‌نته‌ری چالاكی گه‌نجانی رانیه، له مه‌راسیمێكدا 83 بروانامه‌ی ده‌رچوونی زمانی ئینگلیزی به‌سه‌ر گه‌نجانی كور‌و كچی به‌شداربوونی خولێكی پێشكه‌وتووی فێربوونی زمانی ئینگلیزی سه‌نته‌ره‌كه‌دا دابه‌شكرا.

له سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه له لایه‌ن (خالید قادر ) به‌رێوه‌به‌ری سه‌نته‌ره‌وه ده‌ستخۆشی له گه‌نجه‌كان كرا‌و سوپاسی مامۆستای خوله‌كه كرا كه به‌و په‌ری دڵسۆزییه‌وه خوله‌كه‌ی به‌رێوه بردووه. پاشان له لایه‌ن مامۆستای خوله‌كه‌و كارگێری سه‌نته‌ره‌وه پیرۆزبایی له خوێندكران كرا. دواتر بروانامه‌كان به‌سه‌ر خوێندكاران دابه‌شكران.

جێگای ئاماژه‌یه ئه‌م كورسه له 1 ی حوزه‌یرانه‌وه ده‌ستپێكرد و له لایه‌ن مامۆستا (حه‌سه‌ن عبدالله) سه‌رپه‌رشتی كرا.

ستایلی كۆرسه‌كه به‌شێوه‌ی گروپین به‌رێوه ده‌چوو كه تێیدا پرۆگرامی (Headway Elementary) و (Headway Beginner) وترایه‌وه.