
له به‌رواری 18ی حوزه‌یران بۆ 28ی حوزه‌یران، به‌ڕێز (به‌یتا ڕۆبیرتۆ) هاوڵاتی ئیتالی وه‌ك خۆبه‌خشێك بۆ جاری دوهه‌م سه‌ردانی منداڵپارێزی کوردستانی كرد بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند ۆركشۆپێك بۆ مندالانی کازیوه‌کان و کارمه‌ندانی پرۆژه‌کانی کازیوه‌ی سێکته‌ری په‌روه‌رده.

مه‌به‌ست له ئه‌نجامدانی ئه‌م ۆرکشۆپانه وێنه کێشانی به‌کۆمه‌ڵی مندالان و چۆنیه‌تی کاراکردنی بڕوا به‌خۆبوون و شێوازی دروستكردنی متمانه به یه‌كتری بۆ باشتر به‌ڕێوه چوونی كاری پڕۆژه‌كان بوو.

پڕۆژه‌كان بریتی بوون له مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیری كازیوه‌ی ( سه‌را، سه‌رشه‌قام، بازیان و چوارتا)، هه‌روه‌ها هه‌ردوو سه‌نته‌ری پاراستنی منداڵان له ده‌ربه‌ندیخان كه‌سه‌ر به وه‌زاره‌تی کار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تییه و مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیری كازیوه‌ی هه‌ڵه‌بجه که سه‌ر به وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیرییه.

به‌گشتی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كاری له‌سه‌ر ده‌كردن و ئه‌نجامیدا جێی خۆشحاڵی منداڵان و سه‌رجه‌م كارمه‌ندان بوون.\
