
ڕۆژی 15 ی حوزه‌یرانی 2010، سه‌نته‌ری چالاکی گه‌نجانی سلیمانی به‌شی یۆگا خولێکی نوێی فێربوونی چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی یۆگای بۆ 20 گه‌نجی کوڕ و کچ کرده‌وه.

ئه‌م خوله ماوه‌ی یه‌ک مانگ ده‌خایه‌نێت و به‌رده‌وام ده‌بێت له کردنه‌وه‌ی خولی نوێ بۆ گه‌نجان.

شایه‌نی وتنه ئه‌م خولانه به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز مامۆستا لانه عه‌لی به‌ڕێوه‌ده‌برێت که شاره‌زای ئه‌و بواره‌یه‌و له وڵاتی به‌ریتانیا نیشته‌جێیه و به خۆبه‌خش کار ده‌کات بۆ گه‌نجان.
