پاراستنی منداڵ له هه‌موو شێوازه‌كانی توندوتیژی
به ئامانجی پاراستنی منداڵ له هه‌موو شێوازه‌كانی توندوتیژی دژ به منداڵان, سێكته‌ری پاراستنی منداڵ پرۆژه‌یه‌کی درێژخایه‌ن جێبه‌جێ ده‌کات، قۆناغی یه‌كه‌می پرۆژه‌كه له 9 ی تشرینی یه‌که‌می 2011 ده‌ستیپێكردووه و له ئێستادا 40 توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی قوتابخانه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ناوشاری سلێمانی له خوله‌كه‌دا به‌شدارن و ماوه‌ی 14 ڕۆژ ده‌خایه‌نێت.